کۆچی دوایی فڕۆکەوانێکی ناسراوی کورد

Friday 27 Aug 2021 460 0
کۆچی دوایی فڕۆکەوانێکی ناسراوی کورد فڕۆکەوانی ناسراوی کورد یەدوڵا ڕەستگارفەر لە کەسایەتییە ناودارەکانی ناوچەی هەورامان و کرماشان بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی تیجارەت ‌بان بە گوێرەی هەواڵی مێهر، سەرتیپ ڕەستگارفەر ساڵی 1331 لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە دایک بوو و لەوێ کۆتایی بە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی خۆی هێنا و پاشان چووە نێو زانکۆی ئەفسەری و ئەم قۆناغەشی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و وەکوو فەرماندەی بنکەی دووهەمی شکاری هێزی ئاسمانی تەبرێز دیاری کرا.

 

بنکەی ناوبراو پاش شەڕی سەپێندراو وەکوو بنکەی نموونەی ئاسمانی ناسێندرا.

 

پاش کۆتایی هاتنی شەڕ بۆ کۆمپانیای فڕۆکەیی کۆماری ئیسلامی ئێران گوێزرایەوە و پاش فڕین بە فڕۆکە جۆراوجۆرەکان وەکوو ماموستای فڕۆکەوانی فڕۆکەی بوویینگ 727 دیاری کرا.

 

ناوبراو زیاتر لە 50 ساڵ لە پیشەی هەوانەوەردی ئێران خزمەتی کرد و وەکوو کەسایەتییەکی خاوەن ئاکار و مەردمی دەناسرا.

 

سەرتیپ یەدوڵا ڕەستگارفەر بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە