دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له‌ به‌رلین به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

Sunday 26 Sep 2021 463 0
دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له‌ به‌رلین به‌شداری له‌ كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان ده‌كات محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی ئاشناكردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیان به‌شداریمان له‌ كۆڕێكی فۆرومی بازرگانی عیراقی-ئەلمانی کرد لە شاری بەرلین کرد.

 محەمەد شوکری گوتی: "به‌شداریمان به‌ كۆڕی (Iraqi-German Business Forum) كرد، كه‌ لەلایەن رێکخراوی (NUMOV) رێکخرابوو، ئه‌و رێكخراوه‌ کۆنترین و گەورەترین رێکخراوی ئەڵمانیایە کە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".


سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، لەم کۆڕەدا باسمان لە ئاستی کارکردن و وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان، كه‌ هەلی زۆری وەبەرهێنانی تێدایە.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی راستەوخۆ بێنین و وەبەرهێنان بکەن و ئاشنایان بكه‌ین، كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا کارئاسانی زۆر کراوە بۆ وەبەر‌هێنەرانی بیانی، تا لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن و وەبەرهێنان بکەن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە