کۆنفرانسی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

Monday 4 Oct 2021 535 0
کۆنفرانسی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک لەلایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی بۆ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC)لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەئامادەبونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

 تیجارەت ‌بان،بە ئامادەبونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین رەحیم، جێگری سەرۆک و عوسمان فەتاح، ئەندامی  ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەشاری هەولێر بەشداریان کرد لەکۆنفرانسی بارودۆخی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان و ئاراستەی دارای بازرگانی، لەلایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی بۆ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC)لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبەشداری بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری ووڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

 

لەکۆنفرانسەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چاکسازی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان دروست دەبێت،  هەوڵدان بۆ چارەسەرکدنیان تابتواندرێت کاری بازرگانی ئاستەنگی بۆدروست نەبێت و بتواندرێت بەشێوەیەکی یاسای کارەکان بەڕێوەبچێت.

 

لەکۆنفرانسەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق و بەشداربون و قسەیانکرد لەسەر ئەو ڕێگری و ئاستەنگانەی لەکاتی کارکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵدا دروست دەبێت وە باسیان لەوەکرد پێویستە بە همولایەک کاربکەن بۆ لابردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەو ڕێگریانەی دروست دەبن لەکەرتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان.

 

 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە