نوسینگەی كەلتوری لە سلێمانی كرایەوە

Sunday 10 Oct 2021 481 0
نوسینگەی كەلتوری لە سلێمانی كرایەوە نوسینگەی كلتوریی جێگری سەرۆكی حكومەت لەباڵەخانەی كارگەی كەلتوری سلێمانی (كارگەری جگەرەی سلێمانی) كرایەوە.

 تیجارەت ‌بان، ەپێی ڕاپۆرتی (تۆڕی میدیایی خەڵک)، نوسینگەكە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كرایەوە و ڕایگەیاند، دەبێت هونەرمەندەكانمان ئەستێرە بن نەك سیاسیەكان، ئەم نوسینگەیە دەكەینەوە بۆ هاوكاری دام و دەزگا فەرمیەكان تا ئەو دۆستایەتییەی لەگەڵ هونەر و كەلتور هەمانە بەهێزتر و جوانتر و بەرهەمدارتری بكەین

 

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئەم نوسینگەیە پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوەوە دەكاتە كارو چالاكی و سلێمانی هەمیشە ئەو شارەدەبێت كەخەڵك بێ ترس گلەیی و ڕەخنە بگرێت.

 

 

وتیشی، سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری هەمیشە پێشەنگ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئازادی دەبێت، ئەو شوێنە دەبێت كەخەڵك بتوانێ بەبێ ترس، گلەیی و رەخنە بگرێت، ئیشەڵا ئەو ئازاییەتییەی لێرە دەیبینم لەهەموو شوێنێكی كوردستان دەبێت، هەمیشە سلێمانی پێشەنگ و شاری شاران بێت.

 

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وت، ئەم نوسینگەیە نابێتە جێگرەوەی هیچ دامەزراوەیەك، بەڵكو بۆ خزمەتكردنی كەلتور و هاوكاریكردنی هونەرمەندانە، تا ئەو ڕووئیایەی هەمانە بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوێكەوە بیگوازینەوە بۆ كار و چالاكی، مێژووی كوردستانەكەشمان پرە لەجوانی و داستان و داهێنان كاتی ئەوە هاتوە نوێی بكەینەوە.

 

 

 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە