بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرانی نرخی هێلکە دەدرێت

Wednesday 20 Oct 2021 241 0
بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرانی نرخی هێلکە دەدرێت وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کۆبووەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرانی نرخی هێلکە.

تیجارەت ‌بان، سێشەممە 19/10/2021، وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لە گرانبوونی نرخی هێلکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکان".

 

ئەوەش خراوەتە روو: "دوابەدوای خستنەرووی کێشەکان و هەڵسەنگاندنی داواکاریەکانی ئامادەبوان بڕیاردرا لەڕێگەی لێژنەیەکی وەزارەتەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو کە رەچاوی بەرژەوەندی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن و بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بکرێ بە کوالێتییەکی باش و بەنرخێکی هاوسەنگ لە بازاڕدا".

 

ئاماژە بەوەش دراوە کە لەماوەی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ پاڵپشتی خۆی بۆ خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پەلەوەری دووپاتکردووەتەوە لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی (صۆیا، پرۆتین، ئامێرەکان، کەمکردنەوەی کرێی کارەبا و لابردنی رۆتین لەمامەڵەکان) بەئامانجی کەمکردنەوە تێچووی بەرهەمهێنان بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و کەلوپەل و پێداویستییەکان لە بازاڕەکانی جیهانیدا.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە