پێشبینی بۆ هەزران بوونی نرخی ئاڵتون ڕاگەیەنرا

Saturday 5 Feb 2022 571 0
پێشبینی بۆ هەزران بوونی نرخی ئاڵتون ڕاگەیەنرا دوای ئەوەی لە سەردەمی كۆرۆنا و كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆدا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیكەی 2 هەزار دۆلار بۆ یەك ئۆنسە، لە ئێستادا بەهۆی ئاسایی بوونەوەی ژیان و بوونی ڤاكسین نرخەكەی لەنێوان 1750 تا 1850 دۆلار لە گۆڕاندایە.

تیجارەت بان، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا و شارەزای بواری زێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی هەینی نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەك ئۆنسە بە 1812 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، واتە یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دیناربوو.

 

ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێشبینی ئەوە دەكەم، كە كەمێكی دیكە نرخەكەی بەرزبێتەوە، بەڵام دواتر زۆر بەخێرایی دادەبەزێتەوە بۆ 1796 دۆلار بۆ یەك ئۆنسە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخ، دووبارە دەست بە دابەزین دەکاتەوە تا ئاستەکانی 1772 و 1755 دۆلار پاشان دابەزین بەردەوام دەبێت تا ناوچەی خوار 1735 دۆلار، کە بەڕەنگی سوور دەست نیشان کراوە.

 

ئەو شارەزایەی بواری زێڕ جەختیشی كردەوە، “لە ئێستادا ئەگەر ڕووداوێکی لەناکاو یان جەنگ ڕوونەدات ئۆنسەی زێڕ بەردەوام دەبێت لەدابەزین”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە