دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت

Saturday 30 Oct 2021 485 0
دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" بە ڕێزلێنان لە سینەماکاری کورد "ڕەحیم زەبیحی" و بە تەرکیز لەسەر بەرهەمی سینەماکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

تیجارەت ‌بان:دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی هامبۆرگ، بە بەرپرسیاریی یاسیر ئیرمەک، و لەلایەن ڕەوەندیی کوردیی لە ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی، هەروەها 4 فیلم لە بەشی "تایبەت بە منداڵان" بە شێوەی ئامادەبوون و بە ڕچاوکرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان کە لە ڕۆژی 28/10/2021وە دەستی پێکردووە تا ڕۆژی 3/11/2021 لە سینەماکانی "کینۆ" Kino، "زیسە" Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

 

ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 بە چەند گۆرانییەکی ئۆپێرا و بە دەنگی پەروین چەکار، گۆرانیبێژی باکووری کوردستان و بە ژەنیاریی ئامێری باڵەبان لە لایەن ئێڕتان تەکین دەستی پێکرد و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر 7ی شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی ئەزموون، لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قەتەر لە سینەما "زیسە"ی شاری هامبۆرگ بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕی وەڵام و پرسیار لەبارەی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە کوردییە بەڕێوە چوو.

 

لە ڕۆژی هەینی 29ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ پەنێلی سینەمای کورد بە بەشداریی چوار سینەماکاری کورد بەڕێوە چوو، لەوانە: "شەوکەت ئەمین کورکی، ئیبراهیم سەعیدی، هیشام ئایدەمیر و ئەکرەم هێیدۆ.

 

دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" لە ئەڵمانیا لە چوار ڕۆژی داهاتوودا بە پیشاندانی چەندین فیلمی درێژ، کورتەفیلم و بەڵگەفیلم و ڕێکخستنی پەنێلی زانستی لەبارەی سینەمای کوردییەوە بەردەوام دەبێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە