هۆشداری بانکی ناوەندی لە بەکارهێنانی دراوە ئەلکترۆنییەکان

Friday 12 Nov 2021 435 0
هۆشداری بانکی ناوەندی لە بەکارهێنانی دراوە ئەلکترۆنییەکان مامەڵەکردن لە عێراق بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە.

تیجارەت ‌بان: لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند "بانکی ناوەندی لە نزیکەوە و بەوردی چاودێری مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات لە ناوخۆی وڵاتدا".

 

 بانک ناوەنی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەھۆی نەبوونی ھیچ رێکخستن و یاسایەک و چاودێریکردنێکی یاسایی و ھونەری لە عێراقدا، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە. هەروەها پێشوایە، ئەوانەی مامەڵە بەو جۆرە دراوەوە دەکەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و ھیچ یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێبکات.

 

 بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نەبوونی یاسایەک بۆ رێکخستن و پاراستنی دراوە ئەلکترۆنییەکان لە ناوخۆیی عێراقدا کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە