ئێرانییەکان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە

Saturday 5 Nov 2022 296 0
ئێرانییەکان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، لە نوێترین راپۆرتی وەرزانەی خۆیدا ئاشکرایکردووە، کڕینی زێڕ لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە لە نۆ مانگی رابردووی ئەمساڵدا بە بەروارد لەگەڵ ساڵی رابردوو 77٪ زیادیکردووە.

تیجارەت بانبە پێی ئەو راپۆرتە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە 2ـی تشرینی دووەم) لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئێرانییەکان لە سێ مانگی هاوینی رابردوودا 14 تۆن و 700 کیلۆگرام دراو و قاڵبی زێڕیان کڕیوە.

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ هەروەها رایگەیاندووە، ئێرانییەکان لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا 7 تۆن و 900 کیلۆگرام زێڕیان کڕیوە و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هاوینی ساڵی 2021 نزیکەی 11٪ زیادیکردووە.

بە شێوەیەکی گشتی ئێرانییەکان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 31 تۆن و 400 کیلۆگرام قاڵب و دراوی زێڕ و 23 تۆن و 400 کیلۆگرام زێڕیان کڕیوە و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2021 بە تێکڕا بە پێی ریزبەندییەکە 77٪ و 21٪ زیادیکردووە./K24

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە