ساز کردنی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر
تیجارەت بان: ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی دووەم، نەریمان عەبدوڵا خۆشناو ڕاگری كۆلیژی هونەرە جوانەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی بەشی موزیك و بەشی سینەما و شانۆ، فێستیڤاڵی چالاكی و توانستی هونەریی قوتابیانی كۆلێژ ساز دەكات.
زیاتر گوتی، لە یەكەم ڕۆژی پرۆگرامی بەشی موزیك، موزیكی هەڵەبجە زامێكە، سۆناتینای پایز، گرتمت بەستمت، سترۆنگ، ڤاڵس ژمارە دوو، سریناد 13، ئامان دلۆ، سۆران بادینان و كۆنشرتۆ ژمارە دوو، نمایش دەكرێن.
لەبارەی ڕۆژی دووەمی پرۆگرامەكانی فێستیڤاڵ ڕای گەیاند، ڕۆژی دووەم لە پرۆگرامی بەشی سینەما و شانۆدا، نمایشی لە چاوەڕوانی گۆدۆدا لە نووسینی ساموێل بیكیت و ئامادەكردن و دەرهێنان و نواندنی فەهد فارس و محەمەد ئیسماعیل پێشكەش دەكرێ.
ساڵانە لە پەیمانگە و زانكۆی تایبەت بە پێگەیاندنی لاوان بۆ كاری هونەری، دەیان چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن، ئامانجیش لەو چالاكییانە بەرەوپێشبردنی تواناكان و پێشاندانی توانای قوتابیانە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- سینەمای سەرئاوەڵای ئاویەری سنە ڕێکدەخرێتەوە
- براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز
- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لە سەقز دەستی پێکرد
- بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی "ناڵەشکێنە"
- مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت
- "مەودای کۆمەڵایەتی" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی "هایکۆ"ی هۆلەندی بردەوە
- توورەج ئەسڵانی لە فێستیڤاڵی فیلمی 'رێگەی ئاوریشم'ـی چین خەڵاتکرا
- خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بالیڤوودی بو توورەج ئەسڵانی
- هونەرمەندی سنەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی دهۆکی بردەوە
- بەشداری "پاڵەوان" لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"