ھاوکاریی گەنجان بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار

Monday 22 Nov 2021 377 0
ھاوکاریی گەنجان بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە دەیانەوێت ھاوکاریی گەنجان بکەن بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار و بەوتەی جێگری سەرۆکی یەکێتییەكە، ھەزارن ھەلی کار دەڕەخسێندرێن و گەنجان دەكەن بە خاوەنی پڕۆژەی خۆیان.

تیجارەت ‌بان: کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بە سایتی فەرمی پارتی وتووە: یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ھەلی کار بۆ گەنجان دابین بکرێت و لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ئەو گەنجانەی ئارەزووی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بچووکیان ھەیە دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن، کە ھەلی کار بۆ ھەزاران گەنج دابین دەکرێت.

 

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، پڕۆژەکەی وەبەرھێنەران بریتییە لەوەی لە ڕێگەی ژمارەیەک وەبەرھێنەرەوە ھاوکاریی دەرچووانی زانکۆ و گەنجان دەکرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان و کاری تێدا بکەن.

 

جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی وتیشی: ئێمەش دەمانەوێت ڕۆڵمان ھەبێت لە ڕەخساندنی ھەلی کار و لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ھەزاران کەس دەبنە خاوەنی کار، چونکە ئەو وەبەرھێنەر و سەرمایەدارانەی ئێستا ھەن، وەک ئەو گەنجانە بە پڕۆژەی بچووکەوە دەستیان بە کار کردووە.

 

وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی وەبەرهێنەران لەكاتێكدایە، ڕۆژانە دەیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بەرەو هەندەران كۆچدەكەن، كە یەكێك لە هۆكارەكانی نەبوونی هەلی كار و سەختی بژێوی ژیانیانە./شارپرێس

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە