شاندی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری ئەسفەهان

Friday 19 Nov 2021 673 0
شاندی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران هەرێمی کوردستان  گەیشتە شاری ئەسفەهان شاندی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی شاری ئەسفەهان کۆبوونەوە.

تیجارەت ‌بان: شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئێرانن بە مەبەستی بەشداری کردن لە کردنەوەی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ئەو وڵاتە کە بەشێوەیەکی فەڕمی بانگێشت کراون ، پاش مانەوەی دوو ڕۆژ لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ پەرپرسان و لایەنە ئابووری و بازرگانیەکانی ئەو وڵاتە و واژۆ کردنی چەندین پرۆتۆکۆڵ و گرێبەستی کار، دوێنێ شاندەکە گەیشتە شاری ئەسفەهان و لە لایەن هەریەك لە (ئاغای قازی عەسکەری) جێگری پارێزگاری ئەسفەهان بۆ کاروباری ئابووری و (د. منتەزیری) بەڕێوەبەری پێشانگا نێودەوڵەتیەکاتی ئەسفەهان و  (ئەمیر یوسفی) جێگری سەرۆکی سەنتەری خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانی ئەسفەهان زۆر بەکەرمی پێشوازیان لێکرا. 


جێگری پارێزگار و یاوەرانی زۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی شاندەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند  جێگای شانازیە کە لە پێشوازی لە شاندی هاوردەکاراندابن . 


لە لایەن خۆشیەوە شێخ مصطفی عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران وێڕای سوپاس و پێزانین بۆو پێشوازیە گەرمە خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەو دەبڕی ڕایگەیاند کە ئەسفەهان یەکێکە لە شارە پیشەسازیەکانی ئێران و خاوەن توانایەکی زۆرە لە ڕووی بەرهەمهێنان و پیشەسازیەوە. 

 


هاوکات بەڕێز شێخ مصطفی عبدالرحمن داوای لە بەڕێوەبەری پێشانگا نێودەوڵەتیەکاتی ئەسفەهان کرد کە هەوڵبدەن پێشانگایەکی تایبەت بە کۆمپانیا و کارگەو بەرهەمەکانی ئەسفەهان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە و یەکێتی هاوردەو ناردنکارانیش ئامادەی هەرجۆرە ناوکاری و کار ئاسانیەکە.

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە