ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

Wednesday 24 Nov 2021 582 0
ڕۆمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بەختیار عەلی، نووسەری بەناوبانگی کورد، بڵاو کرایەوە.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان"ی بەختیار عەلی کە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەییەوە وەرگێڕدرابووەوە بۆ سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی سالسەوە لەچاپ دراوە بڵاو دەکرێتەوە.

 

مەریوان هەڵەبجەیی پازدە ساڵ لەمەوپێش ڕۆمانەکەی وەرگێڕدرابووەوە بەڵام دەمێکە چآوەڕوانی مۆلەت وەرگرتن دەکات و هەر بۆیە لەچاپ دانی بۆ چەندین ساڵ دواکەوت.

 

ئەو کتێبە کە لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی سالسەوە لە تاران لە چاپ دراوە لە ژێر ناوی "شهر موسیقیدانهای سفید" بڵاو دەکرێتەوە.

 

شیاوی باسە کە مەریوان هەڵەبجەیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕۆمانی دیکەی نووسەر و ڕۆماننووس 'بەختیار عەلی" ی وەربگێڕاوەتەوە بۆ سەر زمانی فارسی و لە ئێران بڵاو کراوەتەوە. لەوانە: دواهەمین هەناری دونیا، ئێوارەی پەروانە، جەمشید خانی مامم، دەریاس و لاشەکان و هەروەها دیوانەشێرێکی نووسەر بە ناوی "ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسیدا.

 

ئیستاکەش لە ژووری نەشرەی سالس لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی سەرجەم کتێبەکانی نووسەر بە زمانی فارسی دەست دەکەوێت./مێهر

امتیاز مطلب: 67%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە