ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران

Sunday 5 Dec 2021 323 0
ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران توند کراون و پێویستە ئەوەی ھاتوچۆی ئێران بکات، کۆمەڵێک ڕێکار بگرێتە بەر.

تیجارەت ‌بان:  بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی:  لەوانە کارتی ڤاکسینی ھەبێت و تێستی کۆرۆناشی پێ بێت و ڤیزەشی لێدابێت، ئینجا دەتوانێت سەردانی ئێران بکات، بەپێچەوانەوە ڕێگریی لێ دەکرێت .

 

عەبدوڵا ئاکرەیی  ئاشکرای کرد: ''ئەو کەسەی بیەوێت بۆ ھەر مەبەستێک لە ڕێی زەوییەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە ڤیزای لێدابێت و ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشی لێدابێت و تێستی کۆرۆناشی کردبێت، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات، ئەگەرنا ڕێگەی پێ نادرێت، بەڵام ئەگەر لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردان بکات، تەنھا ڤێزەی پێویست نییە، ئەگەرنا پێویستە سەرجەم ڕێکارەکانی دیکە بگرێتە بەر.''

 

ئاکرەیی باسی لەوەش کرد: ''ئێستا ھەرێمی کوردستانیش ھەمان ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ ھاتنی ھەر کەسێک لە ئێرانەوە، بەڵام بۆ ھەندێک حاڵەت ڕێگەپێدراوە سەردان بکرێت، ئەویش ئەگەر نەخۆشیی کوشندە، یاخود درێژخایەنی ھەبێت و نەتوانێت ڤاکسین لێبدات، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین و ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات.''/kdp

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە