هاتوچۆی گەشتیاریی لەپەروێزخان ڕاگیرا

Tuesday 17 Aug 2021 593 0
هاتوچۆی گەشتیاریی لەپەروێزخان ڕاگیرا ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ئاشكراده‌كات، هاتوچۆى گه‌شتیاریی له‌و ده‌روازه‌یه‌ ڕاگیراوه‌ ئه‌وه‌ به‌بڕیارى پارێزگارى كرماشان بوه‌.

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ئاشكراده‌كات، هاتوچۆى گه‌شتیاریی له‌و ده‌روازه‌یه‌ ڕاگیراوه‌ ئه‌وه‌ به‌بڕیارى پارێزگارى كرماشان بوه‌.

 

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، له‌سه‌ر بڕیارى پارێزگاری کرماشان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیراوه‌.

 

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی‌و  گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت‌و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان‌و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق.

 

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەكه‌ دیارینەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە