مه‌رجه‌کانی گەشتكردن لە هەرێمەوە بۆ ئێران

Monday 6 Dec 2021 506 0
مه‌رجه‌کانی گەشتكردن لە هەرێمەوە بۆ ئێران ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ بڵاویكردەوە، مەرجێكی تر بۆ گەشتكردنی هاوڵاتیان لە هەرێمەوە بۆ ئێران زیادكرا.

تیجارەت ‌بان: بەپێی بڕیارێكی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت لەگەڵ بوونی ڤیزا، گەشتیار پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت.

 

 لە ڕاگەیەندراوەكەی مەرزی باشماخدا هاتووە، هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.

 

مەرزی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە لەو ڕێکەوتە و ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران ، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە