هونەرمەندیک کۆچی دواییکرد

Wednesday 8 Dec 2021 406 0
هونەرمەندیک کۆچی دواییکرد زرار محەممەد مستەفا، هونەرمەند و دامەزرێنەری تیپی میوزیکی پاشای گەورە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کاژێر 3ـی بەربەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7-12-2021 لە رواندز لەسەر بانی ماڵەکەی کەوتووەتە خوارەوە، دواتر گەێندراوەتەوە هەولێر بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە چارەسەری وەربگرێت، بەڵام دوای دوو کاژێر گیانی لەدەستداوە.

باپیر رواندزی بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران بە رووداوی راگەیاند "مامۆستا زرار محەممەد ئەستێرەیەکی گەشی نێو هونەری کوردی بوو، بەداخەوە ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین کە چەندین نەوە لەسەر دەستی ئەو لە بواری هونەردا پەروەردە بوونە".

هەر ئەمڕۆ لە دوای ئەنجامدانی رێوڕەسمێک لە بەردەوم قوتابخانەی پاشای گەورە لە راوندز و ئەنجامدانی چالاکییەکی رێزلێنان لە لایەن پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز، دواتر لە رواندز بە خاک دەسپێردرێت.

زرار محەممەد مستەفا، لە ئەیلوولی 1937 لە رواندز لە دایکبووە، لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا تێکەڵ بە کاری سیاسی و حزبایەتی بووە، لە 1956 چووەتە ریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، لە 1957 لە بووەتە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە 1958 لە قوتابخانەی سەرەتایی دەربەندی رایاتی تێکەڵاو بووەتە مامۆستا، دواتریش بە بەڕێوبەر. 

لە 1960 بووەتە پێشمەرگە و بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە، لە ئایاری 1965 سێ مانگ لە گرتووخانەی هەولێر بەندکراوە.

لە 1971 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکە یەکەمین تیپی میوزیکییان لە شاری رواندز دامەزراندووە، لە 1974 پەنابەری ئێران بووە، لە 1975 گەڕاوەتەوە رواندز و بە شێوەیەکی کاتی لە قوتابخانەی دواناوەندی رواندز بووەتە مامۆستا.

لە 1977 تیپی میوزیکی پاشای گەورە لە رواندز دامەزراندووە و بووەتە بەرپرسی لقی رواندزی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی. 

لە 1981 بە شێوەیەکی نهێنی بووەتە ئەندامی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان، لە 1986 تیپی شانۆی شەهید شلێری دامەزراندووە، لە 1987 لەسەر داوای خۆی خانەنشینکراوە، لە 1994 بووەتەوە مامۆستا و تا 2005 جارێکی دیکە خانەنشینکراوەتەوە.

لە 2009 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی دۆستانی کتێب-رواندز بووە، وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداری لە زیاتر لە 30 شانۆگەریدا کردووە، هەروەها زیاتر لە هەشت خولی نیگارکێشی بۆ منداڵان کردووەتەوە، چەندین مەدالیا و بڕوانامە و رێزلێنانی لە بواری هونەر و پەروەردەدا پێبەخشراوە و لە چەندین فیستیڤاڵ و ئاهەنگ و کۆڕی هونەریدا بەشداربووە و کۆمەڵێک هونەرمەند و میوزیکزانی پێگەیاندووە.

لە 2005 لە رێوڕەسمێکدا، بە بۆنەی 40 ساڵەی خەباتی هونەریی، پەیکەرێکی بۆ دروستکرا و پەردەی لەسەر لادرا، یەکەمین هونەرمەندی کورد بوو کە لە ژیاندابێت و پەکەری بۆ دروست بکرێت،.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە