خەڵاتی ساڵانەی محەمەدی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند کاوە فەقێ‌زادە

Wednesday 19 Jan 2022 300 0
خەڵاتی ساڵانەی محەمەدی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند کاوە فەقێ‌زادە دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەهاباد لەلایەن مەڵبەندی هونەریی "محەمەدی ماملێ"یەوە خەڵاتی ساڵانەی ئەو مەڵبەندە بەخشرایە کاوە فەقێ‌زادە هونەرمەندی ئاوازدانەر و ژەنیاری ناسراوی کورد.

تیجارەت بان، ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری و ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندان، نووسەرانی کورد و بنەماڵەی محەمەدی ماملێ لە شاری مەهاباد بەڕێوە چوو و خەڵاتەکە لەلایەن کەسێک لە بنەماڵەی مالێیەوە پێشکەش بە کاوە فەقێ‌زادە کرا و پاشان لە چەند بڕگەیەکی ئەدەبی و هونەریدا شیعر و گۆرانی و وتار پێشکەش کرا.

 

خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، ماوەی ١٣ ساڵە چالاکە و لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێوە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوونەناس و تێکۆشەرانە دەکرێت کە خزمەتی هونەریی کوردییان کردووە و گەشەیان پێ بەخشیوە.

 

لە ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بە هونەرمەندانی کورد وەک: قادر عەبدوڵازاداە (قالەمەڕە) – ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری) – عەباس کەمەندی – عەزیز شاهڕوخ -  ناسر ڕەزازی – زۆزان – تیپی مۆسیقای سلێمانی – مەزهەر خالقی – خەلیل غەمگین – حوسێن سەفامەنێش – محەمەدڕەزا دارابی و دڵشاد سەعید.

 

کاوە فەقێ‌زادە، هونەرمەندی ئاوازدانەر، ژەنیار و مامۆستا و توێژەری مۆسیقایە و ساڵی ١٩٧١ لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و شارەزاییەکی زۆری لە بواری ئاواز و مۆسیقای کوردیدا هەیە و بە شێوەی ئەکادیمی زۆر کاری لەسەر ئاواز و مۆسیقای فۆلکلۆر، بەیتە کوردییەکان کردووە. خاوەنی چەند کتێبێکی بواری مۆسیقایە و بەڕێوەبەری ئۆرکێسترای سەمفۆنیکی موکریانە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە