ئێران مەڕ و ماڵات هەناردەی هەرێم دەكات

Sunday 26 Dec 2021 511 0
ئێران مەڕ و ماڵات هەناردەی هەرێم دەكات سەرۆكی ڕێكخراوی جەهادی كشتوكاڵی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت، یەكەم وەجبەی مەڕ و ماڵاتی زیندوو لە دەروازەی سنووری باشماخەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

تیجارەت بان، محەمەد فەرید سپەری سەرۆكی رێكخراوەكە بەئاژانسی مێهری راگەیاند، هەناردەكردنی مەڕ و ماڵاتی زیندوو گرنگی تایبەتی خۆی هەیە‌و بۆ یەكەمجارە لە پارێزگای سنەوە بەشێوەی كردەیی ئەنجام دەدرێت.


وتیشی، بەپێی ئەو مۆڵەتەی وەریانگرتووە هەزار و 150 سەر مەڕ‌و ماڵاتی زیندوو بەشێوەی وەجبە‌و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی كەرەنتینەیی هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.


سەرۆكی ڕێكخراوی جەهادی كشتوكاڵی سنە سەبارەت بە پێدانی قەرزی بانكی بە ئاژەڵداران وتی، ئێستا 14 ملیار 300 ملیۆن تمەن قەرز بۆ پارێزگای سنە تەرخانكراوە، كە لەچوارچێوەی كارتی 10‌و 20‌و 50 ملیۆن تمەنی بەپێی ژمارەی مەڕ‌و ماڵات دەدرێتە ئاژەڵداران.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە