ئێران لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 40 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی کردووە

Saturday 12 Feb 2022 548 0
ئێران لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 40 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی کردووە جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە ئامارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی ئێران بۆ 15 وڵاتی دراوسێی بڵاوکردەوە.

تیجارەت بان،بە گوتەی عەلیرەزا موقەدەسی، جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا لە کۆی 80 ملیار و 236 ملیۆن دۆلار بازرگانیی دەرەکیی ئەو وڵاتە، نزیکەی 41 ملیار دۆلاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئێران بووە، کە یەکسانە بە 51%ی کۆی هەموو بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان.

 

جێگری وەزیری ئابووریی ئێران و بەڕێوەبەری گومرگی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 10 مانگی رابردوودا عێراق پلەی یەکەمی بۆ خۆی گرتووە و بە یەکەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران هەژماردەکرێت بەو پێیەی لەو ماوەیەدا بە بڕی 7 ملیار و 295 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کراوە و دوای ئەویش تورکیا پلەی دووەمی هەیە کە ئێران بە بەهای 4 ملیار و 530 ملیۆن دۆلار کاڵای بۆ هەناردە کردووە.

 

هەناردەکاریی ئێران بۆ ئیمارات، ئەفغانستان و پاکستان بەدوای یەکدا 3.8 ملیار دۆلار، 1.539 ملیار دۆلار و 1.018 ملیار دۆلار بووە.

 

سەبارەت بە هاوردەکاریی کاڵا و شتومەک لە وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێران، موقەدەستی ئەوەی خستووەتەڕوو، ئیمارات، تورکیا، رووسیا، عێراق و عومان بەدوای یەکدا پێنج وڵاتی دراوسێن کە زیاترین کاڵا لەو وڵاتانەوە هەناردەی ئێران کراوە.

 

بەڕێوەبەری گومرگی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 13 ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیا لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران کراوە. لە تورکیا چوار ملیار و 231 ملیۆن دۆلار، لە رووسیا 1 ملیار و 329 ملیۆن دۆلار و لە عێراق 920 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی ئێران کراون.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە