ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پاش ٢٠ ساڵ جێبەجێ دەکرێت

Wednesday 29 Dec 2021 483 0
ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پاش ٢٠ ساڵ جێبەجێ دەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەتدا وەزیری ڕێگا راپۆرتی سەفەر بۆ عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو وڵاتی پێشکەش کرد.

تیجارەت بان، بە پێی راپۆرتی ( مێهر)، عەلی بەهادوری لەم بارەوە وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەتدا وەزیری ڕێگا ڕاپۆرتێکی لە سەفەر بۆ عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو ولات پێشکەش کرد. ئەم ڕێککەوتننامە لە راستیدا بە ئاکام گەیاندنی ئەم بابەتە بوو کە ٢٠ ساڵە بە هەمان شێوە ماوەتەوە.

 

ئەو وتیشی: ئایەتوڵا رەییسی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لە سەرکەوتنی دانوستان و شوێنگیری ٢٠ ساڵەی ئیران لە گەڵ عێراق سەبارەت بە پێوەندی ئەم ڕێگای ئاسنە ڕێزی گرت.

 

بەهادوری جەهرومی هەروەها وێڕای ئاماژە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ ئەندامانی دەوڵەت، ڕوونی کردەوە: بە پێی ئەم فەرمانە ئەندامانی دەوڵەت دەبێ لە ماوەی یەک حەوتەدا بەرنامەیەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆمپانیا دەوڵەتییە خەساردەرەکان دابڕێژن کە تێیدا سەبارەت بە بەرژەوەندی گەیاندن بەم کۆمپانیاگەلە بڕیار بدرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە