کرانەوەی کۆنسوڵخانەی عێراق لە پارێزگاکەمان نزیکە
تیجارەت بان، حەسەن بەهرام نیا، پارێزگاری ئیلام دەڵێت، "ئامانج لە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی عێراق لە ئیلام ئەوەیە پەیوەندییە ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان لەنێوان پارێزگای ئیلام و عێراقدا پەرەبستێنێت".
پارێزگاری ئیلام داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد، هانی وەبەرهێنەرەکانیان بدەن لە پارێزگای ئیلامدا وەبەرهێنان بکەن.
عێراق جگە لە باڵیۆزخانە لە تاران، ئێستا دوو کۆنسوڵخانەشی لە شارەکانی مەشهەد و کرماشاندا هەیە. کۆنسوڵخانەی عێراق لە کرماشان پێش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییش چالاک بوو، بەڵام دوای دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق، هێرشی کرایە سەر و داخرا. ئەم کۆنسوڵخانەیە دواتر ساڵی 2005 جارێکی دیکە کرایەوە.
پارێزگای ئیلام دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ عێراقدا هەیە و جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار هاتووچۆی پێدا دەکەن، بەشی زۆری گەشتیارەکان زیارەتکارن، کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانانی شیعە مەزهەب دەکەن.
پارێزگای ئیلام لەگەڵ پارێزگای واستی عێراقدا سنووری هاوبەشی هەیە. لە رۆژانی رابردوودا شاندێکی زانکۆی واست سەردانی ئیلامیان کردبوو، لەگەڵ پارێزگای ئیلام چەندین رێککەوتنیان لە بوارەکانی راهێنان، توێژینەوە، تەکنۆلۆژیا، کولتووری و خوێندندا واژۆ کرد./رووداو
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بێبەرامبەر ڤیزا دەدەینە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان
- ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پاش ٢٠ ساڵ جێبەجێ دەکرێت
- بهردهوامی گهشتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگهی ئاسمانیهوه
- ڕێككەوتنی عێراق و ئێران لەسەر زیاد كردنی گەشتەكانی نێوانیان
- پلانی 20 ملیار دۆلار بازرگانیمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە
- قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە