بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمی هێلكە و مریشك

Thursday 17 Feb 2022 375 0
بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمی هێلكە و مریشك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان هەشت بڕیاری نوێی بۆ رێكخستنی بەبازاڕكردنی بەرهەمی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆ دەركرد كە دو لە بڕیارەكان تایبەتن بە بەرهەمی هێلكە و مریشكەوە.



تیجارەت بان، بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی گرنگی كردوە لەگەڵ لیژنەی پێداویستی شار لە پارێزگای هەولێر كە پێكهاتبون لە جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆ و بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی، راوێژكار و بەرێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری وبەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت ئامادەی كۆبونەوەكەبون.

 

لەكۆبونەوەكەدا هەماهەنگی زیاتر بۆ رێكخستنی بەبازاڕكردنی بەرهەمی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆ وكەمكردنەوەی رۆتین و ئاستەنگەكان لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كرا بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی پڕۆژەكان و پێویستی بازاڕ و هاوڵاتیان، بەتایبەتی لە بەرهەمی پڕۆژەكانی هێلكە و پڕۆژەكانی گوشتارگە پەلەوەرییەكان و بەرهەمهێنانی قارچك و گواستنەوەی دەرمانی فێتێرنەری لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

 

چەند خاڵێكی گرنگ بڕیاریان لەبارەوە دراوە و پەسەندكران كە بریتین لە:

 

1.جەختكرایەوە لەسەر پارێزگاری و بەبازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ و زیادكردنی رێژەی هەناردەكردنی بەرهەمی هێلكەی خواردن بۆ بازاڕەكانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر لە %30 بۆ %40 لەبەرهەمی پڕۆژەكانی هەولێر دوابەدوای دابینكردنی رێژەی پێویستی هاوڵاتیان.

2.بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ئاستەنگ بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكان لە رێگەی بازگەكانەوە, كە تێیدا میكانیزمی گونجاو دیاریكرا ،بەگوێرەی پشتگیری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندیداری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ,بۆ بەرێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر ، لەوێشەوە بۆ بازگەكان تاوەكو ئاستەنگ و رۆتین لەبەردەم گواستنەوەی بەرهەمی هێلكەی ناوخۆی نەمێنێـت .

3. تایبەت بە گواستنەوەی بەرهەمی مریشكی گوشتارگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ هەولێر بڕیاردرا كارئاسانی بكرێت ،بەهەمان شێوە و بەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی و ئەو مۆڵەتانەی كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی فێتێرنەری دراوە بەهەماهەنگی لیژنەی كاروباری ناوخۆی هەولێر، بە مەبەستی ئاگاداركردنەوەی بازگەكان و ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی ،كە هۆكارێكی بەهێزی كەمكردنەوەی قەیرانەكان و دابینكردنی هەلی كار و باشتركردنی جموجۆلی بازرگانی و ئابوریین .

4.بڕیاردرا بە نەبونی ئاستەنگ و رۆتین بەرامبەر بە گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆی لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

5.رێگە درا بە گواستنەوە و بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كێلگەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی قارچك لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا.

6. رێگەپێدان لەرێگەی دانانی میكانیزمێك لەنێوان ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری و بەرێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆ ,بەمەبەستی گواستنەوەی دەرمانی فێتێرنەری لە نێوان كۆمپانیاكانی دەرمان و كلینیكە فێتێرنەرییەكانی هەرێمی كوردستان .

7.بڕیاردرا كە لیژنەكانی دیارییكردنی پێداویستی شار لەلایەن پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی وەرزی هاوبەش ئەنجامبدەن, بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و هەماهەنگی و كارئاسانی و پاڵپشتی ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی بە ئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەكان.

8.بڕیاردرا كە كۆبونەوەی لێژنەكانی دیارییكردنی بەروبوم لە بری سێ مانگ جارێك ,بۆ لەمەودوا بەشێوەی مانگانە، مانگی جارێك كۆبونەوەكان ئەنجامبدرێن ,بە مەبەستی دیارییكردنی پێداویستەكانی هاوڵاتیان و ئامادەكردنی راپۆرتی پێداویستییەكان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە