عیراق هێلكە و مریشك لە هەرێمی كوردستان دەكڕێت
تیجارەت بان:میساق عەبدولحسێن بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بۆ كاروباری هونەری رایگەیاند: هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هێلكەو مریشك لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە بكرێت، بەڵام بڕیاردراوە هێلكەو مریشك لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی پارێزگاكانی تر بكرێت، ئەمەش لەڕێگەی كۆمپانیای گشتی پێداویستییە كشتوكاڵییەكانەوە ڕێكدەخرێت، بۆ ئەوەی مریشكو هێلكە لەو كێڵگانەوە هاوردەبكرێت كە بەڕەسمی ناویان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.
وتیشی: نرخی عەلەفو بەرهەمە خۆراكییەكان لەسەر ئاستی جیهان بەرزبۆتەوە، جگە لەوەش بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بۆتەهۆی گرانبوونی نرخی خۆراكو پێداویستییەكان، واتە بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە پەیوەندی بەكەمی ئەو بەرهەمەوە نییە، بەڵكو پەیوەستە بەزۆری تێچووی بەرهەمهێنانو بەرزبوونەوەی نرخەكەی لەسەر ئاستی جیهان.
ماوەیەكە نرخی هێلكە لە بازاڕەكانی عیراق بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو نرخی یەك تەبەق لە 4 هەزار دینارەوە گەیشتۆتە 7 هەزار دینار، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقیش بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ لە 21ی ئەیلولی 2021 بڕیاریدا، كە هێلكەی خواردنو مریشك لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە بكات.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین