نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند

Monday 7 Mar 2022 310 0
نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، لەگەڵ چڕکردنەوەی گەمارۆدانی ئابووری رووسیا لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانیەوە، نرخی نەوت رۆژ دوای رۆژ بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند.

تیجارەت بان،نرخی بەرمیلێک نەوتی خامی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند و بەهۆی سزا ئابووریەکانی ئەمەریکا و ناتۆ بۆ سەر رووسیا، پێشبینی دەکرێت زیاتریش بەرز ببێتەوە.

 

ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرنامەیەکی کەناڵی NBC  گوتی "لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپیەکانمان لەبارەی قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانمان گفتوگۆ دەکەین، بە دڵنیایشەوە نرخێکی نەوت بە جێگیری دەهێڵینەوە."

 

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئورسێلا ڤۆن دەر لاین لەبارەی سزا ئابووریەکانی رووسیاوە بە CNNـی راگەیاند، ئامانجەکەیان ئەوەیە رووسیا لە جیهان جیا بکەنەوە و ئابووریەکەی لاواز بکەن تا پوتن نەتوانێت خەرجی جەنگەکەی دابین بکات، ئێستاش بەهێزترین ستراتیجی رزگاربوونە لە پشتبەستن بە سووتەمەنی لە رووسیا.

 

بە گوێرەی شیکەرەوەکانی بانکی ئەمەریکا، ئەگەر رووسیا نەوت نەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، ئەوە جیهان رووبەڕووی کەمهێنانی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێتەوە کە ئەمەش نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە 200

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە