نووسەرێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد

Monday 6 Jun 2022 289 0
نووسەرێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد نووسەر و وە‌ڕگێڕی گەورەی کورد عەزیز گەردی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیلەدەستدا.

تیجارەت بان: ئەمڕۆ دووشەممە، عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی و لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.

چەند مانگێک بەر لە ئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەهێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت.

 

سەرەتای ئەم مانگە عەزیز گەردی بە هۆی سستبوونی گورچیلەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری هەولێر کراوە.

 

عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێر بووە و لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایک بووە و خاوەنی ٢٠٠ کتێبە کە بەشێکیان هەتا ئێستا چاپ نەکراون.

 

ئەو گەورە نوسەرەی کورد جگە لەوەی کوردیزانێکی باش بووە و شارەزایی باشی لە زمانی نەتەوەکەی خۆیدا هەبووە، زمانەکانی عەرەبیی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی زانیوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە