عیراق باجی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان لابرد

چهارشنبه ۲۵ اسفند ۱۴۰۰ 0
عیراق باجی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان لابرد دەستەی گومرگی عیراق ئاشكرای دەكات، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی باجی گومرگی لەسەر ئەو ماددە خۆراكیانەی هاوردە دەكرێن.

تیجارەت بان،دەستەی گومرگ‌و دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی بڕیاری ژمارە 72ی ساڵی 2022 ماددە خۆراكییە بنەڕەتییەكان لە كاتی هاوردەكردنیان بۆ ناوخۆی وڵات باجی گومرگییان ناخرێتەسەر.


 هەروەها باجی گومرگی لەسەر كەرەستەی خانووبەرەش هەڵگیراوە.


ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق, هەفتەی رابردوو كۆبوەوە‌و بڕیاریدا بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك‌و پێداویستی رۆژانەی خەڵك، وەرگرتنی باجی گومرگی لەسەر ئەو كاڵایانە ڕابگیرێت.

امتیاز مطلب: 0%
آیا این مطلب برای شما مفید بود؟ بلی خیر

دیدگاه خود را بنویسید

فرستادن دیدگاه