هەناردەی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 15٪ زیادی کردووە

Sunday 24 Apr 2022 469 0
هەناردەی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 15٪ زیادی کردووە جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند لە ساڵی رابردووی هەتاویدا لە دەروازە سنوورییەکانی ئەم پارێزگایەوە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

تیجارت بان، بێهزاد باباخانی، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری، دەڵێت: رێژەی هەناردەی ساڵی رابردوو لە چاو ساڵی 2020، بە رێژەی 15٪ بەرزبووەتەوە.


 
پێنج پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سنووری هاوبەشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە، کە بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای کرماشان، پشکی ئەم پارێزگایە لە کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە 53٪.


 
پارێزگای کرماشان دوو دەروازی نێودەوڵەتی لە سنووری قەسری شیرینەوە هەیە، کە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە و هەروەها 4 دەروازەی نیوەفەرمیشی هەیە.


 
کەیوان کاشفی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان رۆژی 04-10-2021 رەخنەی گرت کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان یەک لایەنەیە و تەنیا ئێران هەناردە دەکات و گوتی: لەبەر ئەوە ناچارین مەرجەکانی بەغدا قبوڵ بکەین، هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئێرانیش کاڵا و کەلوپەل لە عێراقەوە هاوردە بکات.


 
بەپێی راپۆرتی گومرکی پارێزگای کرماشان، لە ساڵی 1400 هەتاوی (نەورۆزی 2021 تاوەکوو نەورۆزی 2022) بڕی 66 ملیۆن و 352 هەزار دۆلار لە خاڵە گومرکییەکانەوە کاڵاو کەلوپەل هاوردە کراوە، کە 10٪ زیاتر لە ساڵی پێشتر بووە./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە