رۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆ دەکەن
تیجارەت بان: شەممە، 28-5-2022،عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران راگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کە بەهۆی کۆرۆنا هاتووچۆی گەشتیاریی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، "ئێستا دووبارە هاتووچۆکردن زیادیکردووە بە تایبەتی لەلایەن هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران".
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "رۆژانە لە دەروازە سنوورییەکان نزیکەی پێنج هەزار کەس هاتووچۆ دەکەن کە گەشتیاران زیاتر خێزانن". گوتیشی، زۆرجار لە کاتی پشووی قوتابخانەکان و وەرزی هاوین زۆربەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن، "ئێستا وەرگرتنی ڤیزا، کاتی زۆری ناوێت لە ماوەی 24 کاژێر هەموو خێزانێک دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت لە دەروازە سنوورییەکانیش لە دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری باش هەیە".
سەرەڕای ئەوەی هاتووچۆی گەشتیاری بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەڵام بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، "ساڵانی پێشووتر [پێش کۆرۆنا]، هاتووچۆی گەشتیاری لە ئێستا زیاتر بوو، رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەستیار هاتووچۆی دەکرد، ئەگەر ئەمساڵ بەراورد بەو ساڵانە بکەین ئەوە کەمتربووەتەوە."
رۆژی 26-12-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ لە ناوەندی پارێزگای ورمێ کۆبوونەوە و بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، هەردوو پارێزگار لەسەر 14 خاڵ رێککەوتن.
لەو بارەوە عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، "رێککەوتین هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بکرێتە 24 کاژێر، ئێستا لە دیوی هەرێمی کوردستان بەوشێوەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبووە، ئەگەر ئەوە جێبەجێ بکرێت هاتووچۆی گەشتیار زۆر زیاتر دەبێت."/رووداو
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- لە سنووری گوندەكانی سنە 26 ماڵی گەشتیاری هەن
- گەشەی ١٠٠ لەسەدی هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان
- زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کرد
- عێراق مەرجی پشکنینی PCRی بۆ گەشتیاران لابرد
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- کردنهوهی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران