له ورمێ یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن سێو بەرهەم دەهێندرێت
تیجارەت بان: ئەکبەر کەرامەتی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و گەرماوە، نزیکەی 20٪، واتە 240 هەزار تۆن لە بەرهەمی سێوی ئەو پارێزگایە کەڵکی خواردنی نایەت و بە کارخانەکانی بەرهەمهێنەری ئالیک دەدرێت.
بەگوتەی ئەکبەر کەرامەت، بەرهەمی سێو سەرچاوەی داهاتی زیاتر لە 60 هەزار بنەماڵەی پارێزگای ورمێیە و ژمارەیەکی زۆر هەلیکار دەڕەخسێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی بازاڕی فرۆشی، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بەرهەمی سێوی ورمێ، کە هەموو ساڵێک کێشەی بۆ جووتیاران دروست کردووە.
پار لە پارێزگای ورمێ یەک ملیۆن و 270 هەزار تۆن سێو بەرهەم هاتووە و 550 هەزار تۆنی بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە کراوە.
بەشێک لە بەرهەمی سێوی پارێزگای ورمێ، کە باوەرێنی پێدەگوترێ، لەبەر ئەوەی کە کارگە بگۆڕەکان نەیاندەکڕییەوە، خراپ دەبوو و بەوهۆیەوە جووتیاران زیانیان کردووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەشڵێت، 83 ناوەندی فرۆشتن بۆ سێوی باوەرێن دروستکراوە و رەنگە ژمارەی ئەو ناوەندانە زیاتریش بن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ریزبەندی 16ی جیهانیی ئێران لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل
- سێهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵو پیشەسازی خۆراک بەڕێوەدەچێت
- 158 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا
- کشتوکاڵی عێراق رێگە بە هاوردەکردنی چوار بەرهەم دەدات
- وێستگەی هەناردە کردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە مەریوان دامەزرا
- وەزارەتی کشتوکاڵ شەش هۆکار بۆ گرانبوونی پەینی کیمیایی دیاری دەکات
- سهنتهری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە