گه‌شتى ئاسمانى نێوان ورمێ‌ و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات

Thursday 30 Jun 2022 344 0
گه‌شتى ئاسمانى نێوان ورمێ‌ و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاشكرایكرد، گەشتی ئاسمانیی نێوان (ورمێ ـ هەولێر) لەڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکریی ورمێوە دەستیپێکرد.

تیجارەت بان: محەمەد عەلی قەراملکی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوه‌ رایگەیاند: “لەکاتی سەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لەخاڵەکانی لێکتێگەیشتنى نێوانمان دامەزراندنەوەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ڕاستەوخۆی گه‌شتى ئاسمانی لەنێوان (ورمێ ـ هەولێر) بوو”.

 

ئه‌وه‌شى وتووه‌، “دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی ورمێ بۆ هەولێر یەکێک لەداخوازییەکانی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایەو بەئاوڕدانەوە لەبەدواداچوونەکان یەکەم گەشت 13ی پوشپەڕ ئەنجامدەدرێت”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە