دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

Sunday 3 Jul 2022 369 0
دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

تیجارەت بان: عەبدوڵڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کونسوڵخانەی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە بنکەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە بە بەشداریی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و فەنی و هاوکات جێگری زانستیی سەرۆکایەتیی ئێرانیش بەشداری دەکەن''.

 

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: ''ماوەیەکە ئێران داوای کردنەوەی ئەو بنکە بازرگانیانە دەکات کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە شاری سلێمانی بکرێتەوە.

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە: بڕیارە جگە لە شاری سلێمانی لە هەولێریش بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی سلێمانی ڕەزامەندیی لێ دراوە و ڕۆژی دووشەممە دەکرێتەوە.

 

گوتیشی: ئەو بنکانە سەرپەرشتیی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکەن./kdp

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە