کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئۆکراینا بەتەواوی وەستاوە
تیجارەت بان، پێشەوا سیروان، بازرگان لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند” کاری بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی ئۆکراینا بەتەواوی ڕاوەستاوە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسای لەو وڵاتە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ وە راوەستانی کاری تەواوی کارگەکان و بەرهەم هێنەرەکانی ئەو وڵاتە ئەمەش زیانی گەورە بەکاری بازرگانی ئێمە دەگەیەنێت”.
راشیگەیاند “بەرهەمی ئۆکراینا کە هەناردەی ئێرە دەکرا زۆر جۆر لەخۆ دەگرێت وەک (خواردن، شەربەت، شیرەمەنی، ئەندۆمی، پاکەرەوە، خەڵوز، زۆر بەرهەمی دیکە) بەڵام ئێستا هەمو ئەم بەرهەمانە هاوردە ناکرێت وە ڕێگاکان بە تەواوی داخراون ئەمەش دەبێتە زەرەرو زیانێکی زۆرە بۆ کاری بازرگانیمان”.
ئەو بازرگانە ئاماژەی بەوەشدا “دروستبونی کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئۆکراینا ئاسان نەبووە چونکە هەر کارێکی بازرگانی کۆمەڵێک خەرجی هەیە لەئێستادا هەموو ئەو کارانەی کراوە هەر لە کڕینی ئۆتۆمبێل و پێداویستیەکان دەبێتە زیان بۆ بازرگانان چونکە هیچ زەمان و قەرەبوکردنەوەیەکی بازرگانان لەلایەن حکومەتەوە نیە”.
پێشەوا سیروان، جەخت لەوە دەکایەوە لەئێستادا بازرگانان لە هەوڵی ئەوەدان بەدیلی بەرهەمە ئۆکرایناکان بدۆزنە بەتایبەت لەووڵاتانی دراوسێ وەک ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی بتوانن ئەو زەرەرەی کردویانە لەوە زیاترنەبێت و کاری خۆیان بەردەوام بکەن.
ووڵاتی ئۆکراینا پەیوەندی بازرگانی زۆری هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لەئێستادا بەهۆی جەنگ لەو ووڵاتە کارەبازرگانیەکان بەتەواوی وەستاوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە
- سود بازرگانی کدام کالاها کاهش یافت؟ + فایل دانلود فهرست کالاها
- هەولێر و ورمێ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تاوتوێی دەکەن
- پەیوەندیی سلێمانی لەگەڵ وڵاتان و پرۆتۆكۆلە بازرگانییەكان
- لە هەرێم دادگای تایبەت بە بازرگانی دادەمەزرێت
- جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە
- ناوەندی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە