ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنۆلۆژیای ئێران له سلێمانی کرایەوە
تیجارەت بان: پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌مه به‌رواری 5 ی ته‌مووزی 2022ی زایینی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوونی مه‌هدی قه‌لعه‌نویی سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، د. هۆشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی په‌لیته‌كنیكی سلێمانی و نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، قایمقامانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، جێگرانی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵێك له بازرگانان و چالاكانی ئابووری به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كرایه‌وه.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له وته‌یه‌ك دا هیوای خواست دامه‌زراندنی ئه‌م ناوه‌نده كه دوو ره‌هه‌ندی بازرگانی و زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای هه‌یه بتوانێت رۆڵێكی له‌به‌رچاو بگێڕێت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی، زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی دا.
له وته‌یه‌ك دا هه‌ریه‌ك له د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، د. هوشیار عبدالله عزیز نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان به جیا ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندییه قوڵه سیاسی، كلتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و سلێمانی كرد و پێشوازیان له هاتنی كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه ئێرانیه‌كان كرد بۆ سلێمانی و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێرانیان به ده‌سپێك و ده‌رفه‌تێك زانی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستی، زانكۆیی و ته‌كنه‌لۆجیاكانی نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه مه‌هدی قه‌لعه‌نویی سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له وته‌یه‌كی دا وێڕای ئاماژه‌دان به تواناكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری ئابووری دانش بونیان (بنه‌ما زانستی) و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی وه‌ك شه‌شه‌مین خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات (له پاش وڵاتانی كینیا، چین، روسیا، تركیا و سوریا)، جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانستی تكنیكی و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی له بواره جیاوازه‌كان دا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، میوانان به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له خۆگرته‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان، ناوه‌ندی كاری هاوبه‌ش، ژووره‌كانی تایبه‌ت به كۆمپانیا بنه‌ما زانستیه‌كانی ئێران و هۆڵی خستنه‌ڕووی ژماره‌یك به‌رهه‌م و كاڵاكانی بنه‌ما زانستی ئێرانی له نێویان دا ئامێرگه‌لی ته‌واوی تایبه‌ت به ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بوو./ئاژانسی هەواڵی مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین