کۆڕبەندێکی ئابووری لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

Monday 4 Jul 2022 543 0
کۆڕبەندێکی ئابووری لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ ژووری بازرگانی سلێمانی بە هاوکاری کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆڕبەندێکی ئابووری رێکخستووە.

 

 

تیجارەت بان: دالیا کەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "کۆڕبەندەکە دەستی بە کارەکان کردووە و سەرکونسوڵی ئێران ئامادەی ئەو کۆڕبەندەیە. گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە رووی بازرگانی و هەماهەنگی زیاتر دەکرێت".

 

ئەحمەد عەلی، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "33 کۆمپانیای ئێران و 80 کۆمپانیای ناوخۆیی بەشداریان لە کۆڕبەندەکەدا کردووە، ئامانجی ئەو کۆڕبەندە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە".

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە