سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخرا

Tuesday 30 Aug 2022 322 0
سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخرا جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزیری ناوخۆ لە داخرانی سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەهۆی نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە هەواڵی دا.

تیجارەت بان: جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئەربەعین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە داخرانی سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی نێوان ئێران و عێراق هەواڵی دا و وتی: بەپێی نائارامییەکانی عێراق و قەدەغەی هاتوچۆ باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە شارە زیارەتییەکان دەرکرد.

ناوبراو زیادی کرد: بە هۆی ئەوەی پاراستنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی لە یەکمایەتی ئێمەیە، پێویستە هاووڵاتیان بە شێوەی کاتی و تا ڕاگەیاندنی دوایی لە سەفەر کردن بۆ عێراق خۆیان ببوێرن.

میر ئەحمەدی جەختی کرد: دووبارە ڕایدەگەیێنم بەهۆی نائارامییەکانی عێراق سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخراوە و بە هیچ لەونێک هیچ کەسێک ئیزنی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێران بە مەبەستی چوون بۆ عێراقی نییە./ مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە