بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران:

پشکنینی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکان چڕتر دەکرێتەوە

Monday 18 Jul 2022 386 0
پشکنینی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکان چڕتر دەکرێتەوە گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران دەڵێ، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکانەوە رێوشوێنە تەندروستییەکان چڕ دەکرێنەوە.

تیجارەت بان: بەگوتەی عەباس شیراوژەن، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ئێران، لە دەروازە سنوورییەکان هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێ، کارتی کوتانی ڤاکسینیان کۆنترۆڵ دەکرێت و هەر کەس گومان بکرێ کۆرۆنای هەیە کەرەنتین دەکرێت.
 
عەباس شیراوژەن دەڵێ: چالاکی بنکە تەندروستییەکان لە دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە و تێبینی دەکرێ لە دەروازە سنوورییەکانەوە زیانی تەندروستیمان پێنەگات.
 
لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دیسان رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێن، حەوتەمین شەپۆلی کۆرۆنا دەستیپێکردووە. 
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون بەراورد بە هەفتەی رابردوو 2.5% زیادیکردووە و ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستدەدەن 40% بەرزبووەتەوە.
 
گوتەبێژی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی ئێران پێشبینی دەکات، لە رۆژانی داهاتوو ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدەدەن زیاتریش ببن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە