بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران زیادیكردووە

Thursday 19 Aug 2021 610 0
بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران  زیادیكردووە ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرای دەكات، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 485 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی ڕابردوو 28% زیادیكردووە.

 

تیجارەت ‌بان: ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت كە بە (ئۆپیك) ناسراوە، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماری بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا ئێران ڕۆژانە دوو ملیۆن و 214 هەزار بەرمیلی بەرهەمهێناوە، هەروەها توانیویەتی لە چارەكی دووەمدا بۆ 2 ملیۆن و 443 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبكاتەوە.

 

ئامارەكان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆی سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكاوە هەناردەی نەوتی ئێران دابەزیوە، بەڵام توانیویەتی قۆناغ بەقۆناغ قەرەبووی ئەو دابەزینە بكاتەوە و ئاستی هەناردەكردنی بەرز بكاتەوە.

 

پێشتریش، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندبوو، هەرچەندە بەهۆی گەمارۆ توندەكانی ئەمریكا و كەرتی پیشەسازی نەوتی وڵاتەكەی زیانێكی زۆری بەركەوتووە، بەڵام بەردەوام بووە لە كارەكانی و پارێزگاری لە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت كردووە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە