نرخی نەوت و زێڕ و گەنم بەرزبوونەوە

Wednesday 23 Feb 2022 689 0
نرخی نەوت و زێڕ و گەنم بەرزبوونەوە ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهان نزیكبوەوە لە 100 دۆلار، هەروەها نرخی غازی سروشتی‌ و زێڕ‌ و گەنم بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە.

تیجارەت بان، دوای ئەوەی سەرۆكی روسیا دانی نا بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆهانسك و دۆنێتسك لە هەرێمی دۆنباس‌و هێزی سەربازی روسیا چوونە نێو ئەو ناوچانە، نرخی نەوت‌و غاز و زێڕ‌و دانەوێڵە بەرزبوونەوە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەماوەیەكی كەم گەیشتە 99 دۆلار‌و 24 سەنت، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی ڕۆژئاوای تێكساس گەیشتە 95 دۆلار‌و 50 سەنت، بەڵام ئێستا برێنت لەخوار 97 دۆلار‌و نەوتی تێكساس لەخوار 93 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوە دەكرێت.


هاوكات نرخی زێڕ كە بەپەناگەیەك دادەنرێت بۆ پاراستنی سەرمایەی وەبەرهێنەران بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە‌و یەك ئۆنسەی گەیشتە هەزار‌و 913 دۆلار.


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-یش بڵاویكردەوە: بەهۆی گرژییەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا نرخی دانەوێڵە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، چونكە ئەو دوو وڵاتە یەك لەسەر سێی هەناردەی گەنمی جیهان پێكدەهێنن‌و زۆرترین بڕی گەنم هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، بەو هۆیەشەوە نرخی گرێبەستەكانی داهاتووی گەنم لەبۆرسەی شیكاگۆ بەرێژەی لەسەدا 7 بەرزبۆوە‌و نرخی هەر بوشێلێك گەنم گەیشتە 8 دۆلار، كە ئەوەش نزیكە لە بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو، كاتێك نرخی بوشێلێك بۆ 8 دۆلار‌و 50 سەنت بەرزبوەوە.


بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی، ئۆكرانیا بە سەبەتەی خۆراكی ئەوروپا دادەندرێت، هەروەها بەرپرسە لە هەناردەی سەدا 10ـی گەنم لە جیهاندا./

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە