كوردستان و عێراق ژمارەیەك پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن

Wednesday 1 Dec 2021 582 0
كوردستان و عێراق ژمارەیەك پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا دەكات بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

تیجارەت ‌بان: ئەمڕۆ چوارشەم یەكی كانوونی یەكەم، ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەزیری كارەبا بە یاوەری شاندێكی وەزارەت لە بەغدایە، لەگەڵ عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق كۆ دەبێتەوە. 

 

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ كۆمەڵێك پرس و بابەت دەكرێت كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كرابوو و هەردوو وەزیری كارەبا كاریان لەسەری كردووە.

 

باسی لەوەش كرد، لەو سەردانەی وەزیری كارەبا، باس لە چۆنیەتیی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە لە ناوچەكانی مادەی 140 دەكرێ‌، لەگەڵ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەڕێی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان، هاوشێوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای گەرمیان.

 

"بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتیی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی جێبەبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شێخان و چەند ناوچەیەكی تر بكرێ‌". ئومێد ئەحمەد وای گوت. 

 

ڕۆژی 18ـی تشرینی دووەم، وەزیری كارەبای عێراق سەردانی هەولێری كرد، ئامانجیش لە سەردانەكەی دابینكردنی كارەبا بوو بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان كە ئێستە هەرێمی كوردستان كارەبایان پێ دەدات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە