قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە

Tuesday 7 Dec 2021 485 0
قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران-عێراق لەسەر پشکی ئێران رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە.

تیجارەت ‌بان:  یەحیا ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران-عێراق لەسەر پشکی ئێران بە میدیاکانی راگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرێژەی ١٧٪ بەرزبووەتەوە.

 

باسی لەوەشکردووە، ئێران رێککەوتنێکی بازرگانی بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار لەگەڵ عێراق ھەیە و لە ئێستاشدا ساڵانە، بەھای بازرگانی ھاوبەشییان گەشتووەتە ١٣ بۆ ١٤ ملیار دۆلاری.

 

لە دوای چین، عێراق دووەم وڵاتە بۆ بەرزیی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ ئێران. 

 

لەماوەی رابردووشدا، حکومەتی تاران و بەغدا رێککەوتن بە ھەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان و بەوھۆیەشەوە، گەشتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە