خەڵاتی ساڵانەی محەمەدی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند کاوە فەقێزادە
تیجارەت بان، ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری و ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندان، نووسەرانی کورد و بنەماڵەی محەمەدی ماملێ لە شاری مەهاباد بەڕێوە چوو و خەڵاتەکە لەلایەن کەسێک لە بنەماڵەی مالێیەوە پێشکەش بە کاوە فەقێزادە کرا و پاشان لە چەند بڕگەیەکی ئەدەبی و هونەریدا شیعر و گۆرانی و وتار پێشکەش کرا.
خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، ماوەی ١٣ ساڵە چالاکە و لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێوە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوونەناس و تێکۆشەرانە دەکرێت کە خزمەتی هونەریی کوردییان کردووە و گەشەیان پێ بەخشیوە.
لە ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بە هونەرمەندانی کورد وەک: قادر عەبدوڵازاداە (قالەمەڕە) – ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری) – عەباس کەمەندی – عەزیز شاهڕوخ - ناسر ڕەزازی – زۆزان – تیپی مۆسیقای سلێمانی – مەزهەر خالقی – خەلیل غەمگین – حوسێن سەفامەنێش – محەمەدڕەزا دارابی و دڵشاد سەعید.
کاوە فەقێزادە، هونەرمەندی ئاوازدانەر، ژەنیار و مامۆستا و توێژەری مۆسیقایە و ساڵی ١٩٧١ لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و شارەزاییەکی زۆری لە بواری ئاواز و مۆسیقای کوردیدا هەیە و بە شێوەی ئەکادیمی زۆر کاری لەسەر ئاواز و مۆسیقای فۆلکلۆر، بەیتە کوردییەکان کردووە. خاوەنی چەند کتێبێکی بواری مۆسیقایە و بەڕێوەبەری ئۆرکێسترای سەمفۆنیکی موکریانە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێز لە شەهرام نازری دەگرێت
- ئەمڕۆ چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم تۆمارکرا
- ڕێزنان له ماموستا حسێن ئابسووران
- هونەرمەندیک کۆچی دواییکرد
- هونەرمەندی سنەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی دهۆکی بردەوە
- خانمە هونەرمەندێکی کورد، بووە یەکەم لە پیشانگای هونەرە دەستییەکانی تێنسی
- پیشانگای بەرهەمەکانی خاتوونێکی هونەرمەندی بۆکانی لە هەولێر کرایەوە
- هونەرمەندیکی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئیسپانیای بەدەست هێنا
- گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ئورمیە پلەی یەکەمی دوو فێستیڤال لە ئامریکا و ئوسترالیای بەدەست هێنا
- هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد