هونەرمەندیکی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئیسپانیای بەدەست هێنا

Saturday 18 Sep 2021 360 0
هونەرمەندیکی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئیسپانیای بەدەست هێنا فەرەیدوون حامیدی، ئەکتەرێکی کورد، خەڵکی سەقز، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە دەیەمین فێستیڤاڵی ڕیورائۆ-ی ئیسپانیا، بۆ کورتە فیلمی زەبح، بەدەست هێنا.

دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕیورائۆ، ڕێکەوتی 11/9/2021 لە شاری ئالیکانتا-ی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە چوو.

 

کورتەفیلمی زەبح (سەربڕین) بەرهەمی هاوبەشی دوو دەرهێنەری کورد بە ناوەکانی ئاکۆ زەندکەریمی و سامان حوسێن‌پوورە.

 

کورتەفیلمی زەبح، باسی چیرۆکی بنەماڵەیەک دەکات کە بۆ تێپەڕاندنی زستانێکی تووش و سەخت، دەبێت مانگاکەیان بفرۆشن، بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە بە بڕیاری فرۆشتنی ئەو مانگایە دڵخۆش نییە و هەوڵی ڕزگارکردنی مانگەکەیان دەدات.

 

کورتەفیلمی زەبح، 13 خولەکە و کاری وێنەگرییەکەشی لە گوندەکانی پایگەلان و گوازیی سەر بە شاری سەوڵاو جێبەجێ کراوە.

 

ئەو کورتەفیلمە لە چەند ساڵی ڕابروودا، چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و بیانییەکانی بەدەست هێناوە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە