دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت ونەمام کرایەوە

Tuesday 15 Mar 2022 407 0
دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت ونەمام کرایەوە دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت و نەمام و پێداویستییەکانی باخچە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر کرایەوە.

تیجارەت بان، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.3.14، لە یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەبەردەم پارکى شانەدەر، لەڕێورەسمێکدا دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت و نەمام و پێداویستییەکانی باخچە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر کرایەوە. کەتێیدا چەندین نەمامگە بە نمایشکردنی بەرهەمەکانیان بەشداربوون.

 

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیدارى و هاوڵاتییان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران و بەشداربووانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

 

جێگەی باسە، پێشانگاکە بۆماوەی سێ ڕۆژ لە بەردەم پارکی شانەدەر لە کاتژمێر 10ی بەیانی تاوەکو 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و تێیدا جگە لەنمایشکردنى دار و درەخت و نەمام و گوڵ، ئەو کەلوپەلانەش دەفرۆشرێن کە بۆ کاری باخچەوانی بەکاردێن و ڕێنمایی چاندن و باخچەوانی بە ئامادەبووان دەدرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە