یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە هەولێر کرایەوە
تیجارەت بان: وەزارەتی بازرگانی توركیا، بە هەمەئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی هەرێم پێشانگای نێودەوڵەتی خشڵ و گەوهەر و ئامێری زێڕینگەریەكانی لە هەولێر كردەوە.
لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى ئامادەبووان و دەستخۆشى لە ڕێکخەران و بەشداربووانى پێشانگاکە، ڕایگەیاند: کردنەوەى ئەمجۆرە پیشانگایانە لە وڵاتانى جیهان خۆى لەخۆیدا نیشاندانى پێشوەچوونى بەرچاوى گەشەى ئابوورییە، بەهیواى ئەوەین کردنەوەى ئەم پێشانگایە ببێتە بەشێکى گرینگ لە پەرەپێدان و پێشەوەچوونى کەرتى بازرگانى و بەرزبوونەوەى ئاستى ئابوورى کوردستان و لێى سوودمەندبین.
پارێزگارى هەولێر هەروەها گوتى: کارنامەى حکوومەتى هەرێم، بە تایبەتى تێڕوانینى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام هەمچەشنکردنى ئابوورى و سەرچاوەکانى ئابوورى بووە لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کات ڕایسپاردووین پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ وڵاتانى درواسێ.
ڕاشیگهیاند: لێرەوە دووپاتى ئەوە دەکەینەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانییەتى لەگەڵ هەردوو وڵاتى دراوسێ تورکیا و ئێران و شارەکانى ترى ناوهڕاست و باشوورى عێراق.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئێرانییەکان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە
- دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت ونەمام کرایەوە
- پێشانگایەكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بازرگانی و ئابووری لە كەركوك دەكرێتەوە
- بەشداری کردنی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئێران پلاست
- رێککەوتنی پارێزگارەکانی هەولێر و ورمێ لەسەر 14 خاڵ
- جەخت لەسەر زیاد کردنی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان
- هەرێمی کوردستان دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات
- پێشانگای بازرگانى ئێران له هەولێر کرایەوە
- پێشانگایەکی تایبهت به کەلوپەلێ ئێران لە ھەولێر دەکرێتەوە
- پێشانگاى نێودهوڵهتیی سلێمانى بۆ كتێب كۆتاییهات