%43ـی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە کرماشانەوە بووە
تیجارەت بان: بەختیار رەحمانی پوور، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ دووشەممە 11-7-2022 رایگەیاند، "43% کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە بووە و 53%ـی دیکەش لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، ئیلام و خوزستانەوە بووە."
بەگوتەی رەحمانی پوور، لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بە بەهای 211 ملیۆن و 880 هەزار دۆلار، لە دەروازەی خوسرەوی لە قەسری شیرینەوە بە بەهای 200 ملیۆن و 555 هەزار دۆلار، لە سنووری سومار هەر لە هەمان پارێزگا بە بەهای 130 ملیۆن و 725 هەزار دۆلار و لە شێخ سڵە و شوشمێشەوە بە بەهای نزیکەی 81 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردە کراوە.
لەبارەی ئەو کاڵا و کەرەستانەی لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەهێندرێنە نێو هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زۆر شت دەهێندرێت. ئەوەی لەم دەروازەیەوە دەهێندرێت 70 بۆ 80%ـی رەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستانە."
بێهزاد باباخانی، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری رۆژی 24-04-2022 گوتی، ساڵی رابردوو لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای کرماشان، پشکی ئەو پارێزگایە لە کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا 53% بووە.
پارێزگای کرماشان دوو دەروازی فەرمیی نێودەوڵەتی لە سنووری قەسری شیرین هەیە و هەروەها 4 دەروازەی نیوە فەرمیشی هەیە. کەیوان کاشفی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان رۆژی 04-10-2021 رەخنەی گرت کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان یەک لایەنەیە و تەنیا ئێران هەناردە دەکات و گوتی، "لەبەر ئەوە ناچارین مەرجەکانی بەغدا قبووڵ بکەین؛ هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئێرانیش کاڵا و کەلوپەل لە عێراقەوە هاوردە بکات."
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- مانگانە بەبڕی 900 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق دەکەین
- ٦١٣ ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە
- هاوردەی عێراق لە ئێرانەوە لە حەوت مانگدا گەیشتووەتە 4 ملیار دۆلار
- 63 ملیار تمەن کاڵا لە سنووری سەیرانبەندەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە
- هەناردە کردنی 208 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنووری مێهرانەوە لە دوو مانگدا
- 158 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا
- هەناردەی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 15٪ زیادی کردووە
- ئێران هەناردەی كاڵا نانەوتییەكانی 38% زیادكردووە
- هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان 40٪ دابەزیوە