پشکنینی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکان چڕتر دەکرێتەوە
تیجارەت بان: بەگوتەی عەباس شیراوژەن، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ئێران، لە دەروازە سنوورییەکان هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێ، کارتی کوتانی ڤاکسینیان کۆنترۆڵ دەکرێت و هەر کەس گومان بکرێ کۆرۆنای هەیە کەرەنتین دەکرێت.
عەباس شیراوژەن دەڵێ: چالاکی بنکە تەندروستییەکان لە دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە و تێبینی دەکرێ لە دەروازە سنوورییەکانەوە زیانی تەندروستیمان پێنەگات.
لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دیسان رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێن، حەوتەمین شەپۆلی کۆرۆنا دەستیپێکردووە.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون بەراورد بە هەفتەی رابردوو 2.5% زیادیکردووە و ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستدەدەن 40% بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی ئێران پێشبینی دەکات، لە رۆژانی داهاتوو ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدەدەن زیاتریش ببن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ڕۆژانە 600 بارهەڵگر لە ترمیناڵی سنووری پەرویزخانەوە دەچێتە عێراق
- مەرجەکانی گەشتکردنی بێ ڤیزا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران
- سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخرا
- کۆ کردنەوەی واژۆ لە پەرلەمان بۆ داخستنی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا
- دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووی گەشتیاراندا کراوەن
- لە سنووری گوندەكانی سنە 26 ماڵی گەشتیاری هەن
- گەشەی ١٠٠ لەسەدی هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان
- زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کرد
- عێراق مەرجی پشکنینی PCRی بۆ گەشتیاران لابرد
- مەرجی نوێ بۆ گەشتیارانی كوردستان و عێراق دادەنرێت