مەرجەکانی گەشتکردنی بێ ڤیزا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران
تیجارەت بان: سیروان حەسەن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشكرایكرد، بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەرێمو ئێران چۆتە بواری جێبەجێکردنهوهو چەند مەرجێکیش ھەن بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا، لەوانەش نابێت پاسپۆرتی گەشتیار کەمتر لەشەش مانگی مابێت بهسهربچێتو کارتو پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناش پێویستە.
دهشڵێت:"لەدوێنێوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەرێمو کۆماری ئیسلامی ئێران كارى پێدهكرێتو ھاوڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا ھاتوچۆ بکەن، تەنها لەکاتی گەشتکردن پاسپۆرتی خۆیان دێننو لێرە مۆر دەکرێتو دەتوانن بۆ ماوەی مانگێک لەئێران بمێننەوەو ھاوڵاتییانی ئێرانیش لەھەرێم دەمێننەوە".
سهبارهت بهپشكنینى كۆرۆناو كارتى خۆكوتان، بهماڵپهڕى فهرمى پارتى وتوه، "ئەو ھاوڵاتییەی گەشتدەکات، پێویستە ڤیزاکارتی ڤاکسینی لەگەڵ بێتو دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت، یان دەبێت پشکنینی لابێت، بەپێچەوانەوە بەبێ ڤاکسینو پشکنین، ڕێگەی گەشتکردن بەھیچ کەس نادرێت"./ مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین