نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
تیجارەت بان:هەروەها تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی جۆری دێلتای کۆرۆنا بازرگانانی نیگەران کردووە کە ببێتە مەترسی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکان و ئەوەش وەبەرهێنەران و بازرگانانی هانداوە دووبارە روو لە کڕینی زێڕ بکەن، وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.
کەناڵی تیجارەت بان لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1782 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلار کە بە شێوازی نەریتی لە دژی نرخی زێڕ کاردەکات، بەڵام ئەمجارە نیگەرانییەکان لە بازاڕدا هێندە زۆربوون کە تەنانەت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەیتوانیوە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بکات.
چینتان کارنانی، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئینسیگنیا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، رووداوەکانی ئەفغانستان و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگری لە دابەزینی بەهای زێڕ دەکەن.
کارنانی پێیوایە ئەگەر هاتوو رەوشی ئەفغانستان زیاتر تێکچوو یان تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر بوو، ئەوا رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- پێشبینی بۆ هەزران بوونی نرخی ئاڵتون ڕاگەیەنرا
- کاریگەری دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانیو لیرەی تورکی لەسەر ئابوری هەرێم: سوود یان زیان؟
- بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە
- کتێبی «شێوەی سنەیی یانەی چەپکێ لە مەسەل و پەندە کوردییەکان» بڵاوکرایەوە
- ترانزێتی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان لە خاکی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخەکرا
- هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان لە 102% زیادیکردووە