بەرهەمی گۆشتی مریشک لە هەرێمی کوردستان له پێداویستیی ناوخۆ زیاترە
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (باسنیوز)، فیراس سدیق، بەڕێوەبەرى گشتیى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند: "هەرێمى کوردستان خاوەنى ژمارەیەکى زۆر کێڵگەى بەخێوکردنى مریشکە بەهۆى گونجاوى کەشوهەوا و هەبوونى هۆکارەکانى پەروەردەکردنى پەلەوەر، بەجۆرێک لە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان 1676 پڕۆژەى کێڵگەى پەلەوەرى بەخێوکردنى مریشکى گۆشت هەیە، هەربۆیە لە ساڵى 2019ەوە وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى مریشکى بەستووى لە دەرەوە بۆ هەرێمى کوردستان قەدەغە کردووە، ماوەیەکە هاوردەکردنى پارچەکانى مریشکیش بۆ کوردستان قەدەغە کراوە".
راشیگەیاند: "بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى مریشکى بەستوو و پارچەکانى لە دەرەوە بۆ ناوەوەى هەرێمی کوردستان واى لە سەرمایەداران کرد کە زیاتر گرنگى بە دامەزراندنى کێڵگەى پەروەردەکردنى مریشکى گۆشت بدەن، بەڵگەش بۆ ئەمە ئێستا 385 پڕۆژەى بەخێوکردنى مریشکى گۆشت مامەڵەکانیان لاى ئێمەیە و داواى مۆڵەتیان کردووە".
گوتیشی: "پڕۆژەکانى بەخێوکردنى پەلەوەر لە کوردستان جگە لە دابینکردنى پێویستیى ناوخۆ لە گۆشتى مریشک، تواناى هەناردەکردنى مریشکى بۆ شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش هەیە، چونکە ئەوەى بەرهەم دەهێندرێت لە پێداویستیى ناوخۆ زیاترە، ئەمەش سەرچاوەى داهاتێکى باشە بۆ هەرێمى کوردستان و دەبێتە هۆى بوژانەوەى کەرتى ئابوورى".
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حکومەتی عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی لەسەر 12 جۆر خۆراک و خواردنەوە هەڵگرت
- کۆچی دوایی فڕۆکەوانێکی ناسراوی کورد
- واژوێ سێ ڕێککەوتننامە له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ کرانەوەی سنوری سازان
- عێراق ڕێگەی به هاوردەكردنی بهروبومی كشتوكاڵی دا
- عێراق پەنا بۆ بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان دەبات
- نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- یادی شاعیر مهولهوی ئهمڕۆ دهكرێتهوه
- فیلمی دیکۆمێنتاریی بالۆرە لە فێستیڤاڵی ئەرمینیا نمایش دەکرێت
- بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە
- زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن